Namdiwa By Samira Karzan ------- Lyrics: Mohammad Shoei Melody: Samira Karzan Arr & Mix: Sohrab Jool Design: H&L Design Director: Mohammad Baaz تاقە گووڵێکم پێیە دەیبەم بۆ یارێ خۆم جوان کردووە وەکو گووڵی بەهارێ دوعام بۆ بکەن بەفرو باران نەبارێ با زوو پێی بگەم نیمە سەبرو قەرارێ دڵم دەکا جۆلانێ هەرکاتێ لێم دەڕوانێ بەقسەی دەکەم گەر بڵێ هەموو دونیا وەلانێ دڵم دەکا جۆلانێ هەرکاتێ لێم دەڕوانێ بەقسەی دەکەم گەر بڵێ دونیا وەلانی نەمدیوە نەمدیوە جوانی وەک تۆم نەدیوە بەژنو باڵای کوردانەت دڵی لە من دزیوە نەمدیوە نەمدیوە جوانی وەک تۆم نەدیوە دڵ باڵی دەرهێناوەو بۆ لای تۆ هەڵفڕیوە وەرە لەبەر دەرکێمە دە وەرە چاوەڕیمە هەر لە یەکەم دیدارت دڵم لای تۆ بەجێ ما وەرە لەبەر دەرکێمە دە وەرە چاوەڕێمە دەی وەرە لێم وەرگرە ئەو گووڵە سوورەی پێمە نەمدیوە نەمدیوە جوانی وەک تۆم نەدیوە بەژنو باڵای کوردانەت دڵی لە من دزیوە نەمدیوە نەمدیوە جوانی وەک تۆم نەدیوە دڵ باڵی دەرهێناوەو بۆ لای تۆ هەڵفڕیوە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Telegram @rebazmusic Instagram @rebaz.official Youtube @rebaz